بەڵێننامە

Customer Photo
من ( {{buyer_name}} ) خاوەنی {{unit_type}} ی ژمارە ( {{unit_number}} ) بە پێی گرێبەستی ژمارە ({{contract_number}}) لە({{contract_date}}) بەلێن دەدەم کەوا لەکاتی جێبەجێکردنی کاری فینیشینگ بۆ یەکەکەم تەواوی دیزاینی (ئینشائی ، تەلارسازی ،کارەبا ،میکانیک)کە لە نووسینگەی ئەندازیاری كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیسته‌یت بۆ بیناسازى - سنوردار وەرم گرتووە وەکو خۆی جێبەجێ بکەم بەبێ زیاد کردن یاخود کەم کردنەوەی هیچ برگەیەک ، هەروەها بەلێن دەدەم جێبەجێ کردنی کارەکانی ڤێلاکەم چ لەلایەن نوسینگەیەک یان ستافێک کە خۆم هەڵم بژاردووە ئەنجامبدرێت خۆم تێیدا بەرپرس دەبم ، بۆیە بەڵێندەدەم :
  1. بەرپرس دەبم لەهەر کێشەیەکی کارگێری و ئەندازیاری کە لە کاتی کارکردن بۆ فنیشینگ لە ڤێللاکەمدا رووبدات و بەرپرسیارێتی تەواوی کارەکانم هەڵدەگرم .
  2. پابەند دەبم بە تەواوی یاساو رێنماییەکانی پرۆژەی فلۆریا ستی و بەرێوبەرایەتی وەبەرهێنان .
  3. بەپێی پلانی پەسەند کراو لەلایەن ( بەشی ئەندازیاری پرۆژەی فلۆریا ستی و بەرێوبەرایەتی وەبەرهێنان) بەپێی مواصفات وستانداتی ئەندازیاری و مەرج و رێنماییەکان مامەڵە بکەم و پێوەی پابەند بم و کارەکەم نەوەستێنم تاوەکو تەواو نەبێت وئامادەم بەرپرسیاریەتی تەواوی یاسایی لەئەستۆ بگرم .
  4. پابەند دەبم بە جێبەجێەکردنی هەریەک لەو بەندانەی کە لەرێنمایی گشتی نووسینگەی ئەندازیاری كۆمپانیاى sاوث كوردستان ئیسته‌یت بۆ بیناسازى – سنوردار دا هاتووە وەکو خۆی بە پێچەوانەوە بە تێکدانیان ودووبارە درووستکردنەوەیان لەسەر ئەستۆی خۆم ، و قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیا بەو زیانانەی کە لەئەنجامی جێبەجینەکردنی رینماییەکان پێی دەگات .
خاوەن یەکە : {{buyer_name}}
ژماره‌ى ناسنامە : {{national_id}}
ناونیشان : {{address}} – {{district}} نزیك {{district}}
ژماره‌ى موبایل : {{mobile}}

رێنماییە گشتییەکان بۆ {{unit_type}} ی {{gross_area}} م‌ {{unit_category}}

  1. پێویستە سێتی نەخشەی ( تەلارسازی + ئینشائی + کارەبا ومیکانیک )ی ڤێللا کە لە بەشی ئەندازیاری كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیسته‌یت بۆ بیناسازى - سنوردار دەرچووە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.
  2. پێویستە کریار رووی دەرەوەی فێلاکە (الواجهە)هەروەك لە نەخشەدا هاتووە ئەنجام بدات کە بەشی ئەندازیاری كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیسته‌یت بۆ بیناسازى - سنوردار رەزامەندی لەسەرداوە و دیاریکردووە .
  3. پێویستە کریار رووی دەرەوەی فێلاکە بەو موادە رووپۆش بکات کە بەشی ئەندازیاری كۆمپانیاى ساوث كوردستان ئیسته‌یت بۆ بیناسازى - سنوردار رەزامەندی لەسەرداوە و دیاریکردووە.
  4. پێویستە هەموو ڤێللایەک شوێنی وەستانی سەیارە ( گەراج ) هەبێت، نابێت دەرگای گەراج دابخرێ و وەك حدیقە بەكار بێت.
  5. پێویستە دیواری ڤێللاکان بە بلۆكی سۆری بۆنزا درووست بكرێت، بە هیچ شێوەیەک نابێت بلۆک بەکاربهێنرێت.
  6. نهۆمی ژێر زەمین رێگەپێدراو نییە.
  7. پێویستە پێکەوە بەستنی مەجاری ڤێللاکە لەگەڵ مەجاری سەرەکی دا بگونجێت لەگەڵ ئەو دیزاینانەی کە ئامادەکراوە ، و پێویستە شوێنێك دابین بکرێت بۆ پێوانی ئاو ، پێوانەی گاز water matter و gas matter .
  8. دانانی سلیڤ لەناو دیواری حەوشە بۆ رەبتی ( ئاو ،کارەبا ،غاز )بۆ ناو خانووەکە و مەنهۆڵ دابنرێت بۆ رەبتی ئینتەرنێت و ئەمەش شوێنەکەنیان لەلایەن ئەندازیاری پرۆژەوە دیاری دەکرێت.
  9. پێویستە ناو گەراج یاخود دەرگای حەوشەی ڤێللاکان لەگەڵ شۆستەی بەردەمەکەدا ( سفر) بێت.
  10. نابێت بە هیچ شێوەیەک قاتێکی تر یان هەورەبان زیاد بکرێت بۆ ڤێللاکان جگە لەو ژووری میکانییکیەی کە دانراوە، وە پێویستە بە هەمان سێتی نەخشەی (ئینشائی، تەلارسازی، میکانیک)ی پەسەندکراو جێبەجێبکرێت.
  11. بۆ کاری کارەبای ڤێللاکە پێویستە کێبڵ و وایەری کارەبای لەناو بۆری دابنرێت و بەهیچ شێوەیەک نابێت وایەر و کێبڵ دابکوترێت بە دیوار و سەقفدا.
  12. بۆ کاری جێبەجێکردن هێڵی ئاو پێویستە تەئسیسی ئاو بە سەقفدا هەڵبواسرێت ، نەک بخرێتە ژێر کاشی لەرووی دەرەوەی فێلاكە .
  13. پاش رادەستکردنی شوێنی ڤێللاکە ، پێویستە خاوەن ماڵ لە ماوەیەکی زەمەنی کورتدا دەست بکات بە جێبەجێکردنی فینیشینگی ڤێللاکە.
  14. دابین كردنی ئاو و کارەبا لەسەر خاوەن ماڵە ، کارگێری پرۆژە بەرپرس نییە لە دابینکردنی لە كاتی جێبەجێكردنی فینیشینگ و كاركردن .
  15. پێویستە سەرجەم خاوەن ماڵەکان ناوی سەرپەرشتیار و ئەو ستافانەی کە کار لە خانووەکەیاندا دەکەن،وە هەروەها جۆری ئەو سەیارانەی کە هاتووچۆی خانووەکەیان دەکەن، بدەن بە بەشی ئیدارەی پرۆژە.
  16. پێویستە رەچاوی هێمنی و پاراستنی بێدەنگی ناو پرۆژە بکرێت، لەکاتی ناوەختدا کار لە خانوەکەیاندا نەکەن، بەپێی ئەو سیستەمەی کە پرۆژە دایناوە رۆژانی هەینی و رۆژە پشووەکان وەک ( جەژنەکان نەورۆز پشووە فەرمییەکان .... هتد ) کار نەکەن ، لەو شوێنانەی دەورو پشتیان ماڵی تیادا نیشتەجێیە .
  17. دابینکردنی مکائن لەسەر خاوەن ماڵە ، کارگێری پرۆژە بەرپرس نییە لە دابینکردنی.
  18. پێویستە لەکاتی کارکردندا لە ڤێللاکە لم و چیمەنتۆ و کۆنکریت لەسەر شەقام و شۆستەو بیهارتۆن یان قیر نەگرێتەوە ، بخرێتە ناو ڤێللاکە یان لە ژێر جەبلەکەدا نایلۆن و کارتۆن رابخرێت، بۆ رێگرتن لە پیسبوون و خراپببونی شەقام و شۆستەکان ، پێویستە رۆژانە کاری پاککردنەوەی شۆستەو شەقامەکان بکرێت.
  19. ئەو کەرەستەی بیناسازیانەی بەکاردێت نابێت لەسەر شەقامەکان دابنرێت کە بێتە هۆی رێگرتن.
  20. لەکاتی جێبەجێکردنی سیاج پێویستە لە رێگەی بەشی ئەندازیاری پرۆژەوە سنوورەکانی دابەزێنرێت ، بەهیچ شێوەیەک خاوەن ماڵ نابێت خۆی سیاجی خۆی دابەزێنێت و کاری لەسەر بکات.
  21. پێویستە لە بەرواری دیاریکراودا ڤێللاکە تەواو بکرێت، نابێت کارکردن بوەستێنرێت یاخود دوابخرێت لە ڤێللاکەدا.
  22. هەرکارێک کە خاوەن ماڵ ئەنجامی دەدات لە سنووی دەرەوەی فێلاکە پێویستە پێشوەختە بەشی ئەندازیاری پرۆژەی لی ئاگاداربکرێتەوە و رەزامەندی پێشوەختە وەربگیرێت .
  23. پێویستە رێژەی سەوزایی بە پێی رێنمای دیاریکراوی شارەوانی و وەبەرهێنان بێت.
  24. پێویستە خاوەن یەکە پابەند بێت بە سەرجەم ئەو رێنماییانەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە، هەرگۆرانکارییەک کرابوو لە پێگەکەدا کە وەک نەخشەی پەسەندکراو نەبوو ناچار کارەکەی پێ رادەگەیرێت و ئەو برگەیەی پێ دەشکێنرێتەوە پێی چاک دەکرێتەوە لەسەر تێچووی خاوەن یەکە، کە لە لایەن لیژنەیەکەوە چێکی سەرجەم کارەکان دەکرێتەوە.
  25. ئەم نووسراوە پێکهاتووە لە 3 لاپەرە ( بەڵێننامەو 25 خاڵی رێنمایی گشتی پرۆژە )
• بۆ راوێژکردن لەسەر هەر برگەیەک دەتوانن سەردانی بەشی ئەندازاری بکرێت.
خاوەن یەکە : {{buyer_name}}
ژماره‌ى ناسنامە : {{national_id}}
ناونیشان : {{address}} – {{district}} نزیك {{district}}
ژماره‌ى موبایل : {{mobile}}